كراسی بووك یان بە ناوی بەدلەی بووك كە ناوێكی باوە لەلایەن خانمانەوە بەكاردەهێنرێ، یەكێكە لە رازاوەترین شێوازەكانی بواری جوانكاری، لەو كاتەی خانمان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ رۆژی ئاهەنگ یان كاتێك خانمێك خەریكی پرۆسەی ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری دەبێت، لەسەرەتای هەموو لایەنەكاندا دەبێ بیر لە هەڵبژاردنی جلی بووك یان كراسی بووك بكاتەوە، چونكە سەرەكیترین بەشەكانە لە رۆژی ئاهەنگ، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەی لە پێشوودا جلی بووك بە شێوەیەكی سادە دروست دەكرا، یان نەخشی بۆ دادەنرا، بەڵام لە مۆدە تازەكاندا گرنگی دەدرێت بە شێواز و نەخش لەناو جلەكەدا، ئەمەش بۆ زیاتر كاری جوانكاری و سەرنجدان، كراسی بووك لە جوانی رەنگیشدا بایەخی خۆی هەیە، چونكە هەندێك لە كراسەكان لە رەنگێكی سپی تۆخە یان دەكرێت لە رەنگێكی كاڵتر بێت، بۆیە لە مۆدە تازەكانی ئەو جلەدا گرنگیان داوە بە نەخش و نیگار لەبەشی سەرەوە یان بەشی خوارەوەی جلەكە، چونكە ناكرێ لەهەردوو بەشی سەرەوە و خوارەوەدا نەخش و نیگار هەبێت، ئەمەش پێچەوانەی رێساكانی جوانی دەبێت، بەهۆی ئەوەی كار دەكاتە سەر جوانی یەكتر وچاوی مرۆڤیش ناتوانێ لە یەكیان جیا بكاتەوە، ئەو جۆرە كراسانە زیاتر لە نەخشەكان ئامادەكراون و بەمەش جوانییەكی رەهای خۆیان پێشكەش دەكەن.