جلوبەرگ بۆ گیانداران

جلوبەرگ بۆ گیانداران
جلوبەرگ بۆ مرۆڤ پێویستە و تەنانەت گیانداران ناتوانن جلوبەرگ بپۆشن، بەهۆی ئەوەی گوێیان پێنادرێ و ئاساییە ئەگەر گیانداران بەبێ جلوبەرگ بن، بەڵام وادیارە خانمێكی بەریتانی هەستی بەو لایەنە كردووە كە دەبێ گیاندارانیش جلوبەرگ بپۆشن، ئەمەش وەك ریزگرتنێك لە گیاندارە بە وەفاكان، خاوەن شوێنێكی بەرگدروو، بڕیاری داوە لەمەودا كارەكانی بۆ دروست كردنی جلوبەرگی گیانداران بێ، بە تایبەت (سەگ) كە گیاندارێكی بەسوود و بەوەفایە، ئەو خانمە ناوی (ئەندری ساڤین)ە و تەمەنی (25) ساڵە و ماوەی دروست كردنی هەر جلێكی دەگاتە نزیكەی (3) تا (4) كاتژمێر، بەمەش دەتوانێ رێژەیەكی زۆر لە جلوبەرگی گیانداران بدوورێ لە ماوەیەكی كەمیشدا و بیدات بە خاوەنی گیانداران تاوەكو لەبەر گیاندارەكانیان بكەن.
Top