ماسییە گەورەكانی كوردستان

ماسییە گەورەكانی كوردستان
سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو راوكردنی ماسی قەدەغەكرابوو لە كوردستان، ئەمەش بە مەبەستی گەورەبوونی و پێگەیشتنی ماسییەكانە، بەم دواییەش راوكردنی ماسی لە ماوەی قەدەغەكردنی راو دەرچوو و ئێستاش راوچییەكان دەتوانن كاری راوكردنی ماسی دەست پێبكەنەوە، كوردستانیش وەك وڵاتانی جیهان، چەندین رووبار و دەریاچەی جوانی تێدایە لەوانە: دەریاچەی دۆكان و دەربەندیخان و زێی گەورە و رووباری فیشخابوور و چەندی دیكەش، كە هەر یەكە لەو رووبار و دەریاچانە، ماسییان تێدایە و راوچییەكانیش دەتوانن ئەو ماسییانە راوبكەن و لە بازاڕەكانی كوردستاندا بیفرۆشنەوە، بەڵام بەم دواییە دوو گەورەترین ماسی لە كوردستان راوكراون، یەكێكیان لە شاری هەڵەبجە و ئەوەی دیكەش لە ناوچەكانی سەر بە شاری دهۆك راوكراوە، كێشی هەر یەكە لەو دوو ماسییە زیاترە لە (25) كیلۆگرام و درێژیشیان لە نێوان (1 تا 2) مەتر دەبێ، بەمەش بە گەورەترین ماسی دادەنرێن تاوەكو ئێستا بەو شێوە گەورە و كێشەوە راوكرابێت.
Top