خانمانی بووك پێویستیان بە گشت ئامادەكاری و گرنگی پێدانە، تاوەكو لە رۆژی ئاهەنگی خۆیان ببن بە شازادەیەك و خاوەن جوانییەكی رەها بن و بەمەش رۆژێكی پڕ جوانی بەڕێ دەكەن، بۆیە هەر خانمێك پێویستی بەو جۆرە گرنگیدانەیە كە لە سەرتاپای جەستەدا بەدی بكرێ، لە یەكێك لە سەرەكیترین بواری جوانكاریی بووك تەسریحە كردنی قژیەتی، كە یەكێكە لە رووخساری دەرەوەی جوانیی بووك، لە رێگەی تەسریحەدا ئەوەش بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر ئامادە دەكرێ، هەروەها ئەو تەسریحانە جوانییەكی تایبەت دەردەخەن و لەو كاتەی بووك پێویستی بەو جۆرە تەسریحەیە دەبێ كە لەگەڵ شێوەی قژ و رووخساری بگونجێ، گرنگترین بەشی تەسریحەی قژی بووك پێشەوە و دواوەی تەسریحەكەیە، بۆیە هەردوولای گرنگییەكی ئەوتۆیان هەیە و بەمەش دەتوانین شێوازێكی رازاوەی بۆ بێنینەدی و بە تایبەت لە دواوەی سەر، كە ئەوەش هێمایەكی جوانی هەیە، بەمەش بووكان دەبنە خاوەن تەسریحەیەكی شیاو كە لەگەڵ رووخسار و ماكیاژیان یەك دەگرێتەوە.