بەهۆی پەیدابوونی ئەو رێژە زۆرەی ئێكسسوار، كە هەر یەكە بە دیزاین و ستایلێكی نوێ دەردەكەون و دیمەنێكی رازاوەشیان هەیە لەسەر جەستەی خانمان، بەڵام ئەوەش وادەكات كە ئەوەی بیەوێ ئەو ئێكسسوارانە بپۆشێ، لەسەرەتادا تووشی كێشەی چۆنییەتی هەڵبژاردنی ئەو ئێكسسوارانە دەبێت، بەڵام ئەوەش رێگە چارەی هەیە و هەڵبژاردنی ئێكسسوار، بە رێگەیەكی سادە و ئاسان دەكرێ، هەرچەندە خانمان لە كاتی هەڵبژاردنی ئێكسسوارەكان، لە كڕینی لە بازاڕەكاندا یان لەو كاتەی دەپۆشرێن، دەبێ لە لایەنی هەڵبژاردنی شێوەی ئێكسسوارەكە و هەروەها چۆنییەتی پێویستیی جەستە بە نشونمای ئەو ئێكسسوارەوە دەبێ، هەر شوێنێكی جەستە پێویستی بە جۆرە ئێكسسوارێكە، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا كە زۆربەی بەشەكانی جەستە لە دەرەوە بەدەر دەكەون، یەكێك لەو شوێنانەی كە دەردەكەوێ و بە بەردەوامی دیار دەبێ، دەستە، كە ئەویش لەو وەرزەدا زیاتر لە دەرەوە دەبێ و بەهۆی كورتی و یان تەنكی جلەكان، بۆیە هەڵبژاردنی ئێكسسوارێك بۆ ئەو لایەنە، جێگەیەكی بایەخ و بە ئەمەك دەنوێنێ، جگە لەوەش چەندین شێوەی ئێكسسوار هەن كە لەگەڵ دەستدا دەپۆشرێن.