جلی كوردی بە نەخش و گوڵدار

جلی كوردی بە نەخش و گوڵدار
شێوازەكانی جلی كوردی، هێمایەكی پڕ مانا دەبەخشن و لە كاتێكدا دەتوانین شێوازی ئەو جۆرە كراسانە بە چەندین مۆدە و نەخشی جیا جیا ئامادە بكەین، نەخش دانان بۆ كراسی كوردی، پێویستی بە ئامادەكاری سەرەتایی هەیە، كە ئەوەش دەكەوێتە سەر خواستی ئەو خانمەی كراسەكە دەپۆشێ، واتە هەر خۆی بە ئارەزووی هەستەكانی دەتوانێ ئەو جۆرە نەخشە لە كراسەكەیدا بەدی بكات یان داوا بكات، دانانی نەخش لە جلی كوردی، بە چەندین شێوەی جیاوازە، واتە دەتوانین زیاتر لە نەخشێك لە كراسێكدا ببینینەوە، بەمەش هەر كراسێك دیمەنێكی خۆی دەبێ، هەندێك لە خانمان حەز بە قوماشی گوڵدار دەكەن بۆ جلی كوردی یان هەندێكی دیكە نەخشی دیكەی وەك بازنەیی و چوارگۆشەیی دادەنێن و ئەمەش جیاوازییەكان دروست دەكات و شێوەی كراس لە شێوەیەك بۆ جۆرێكی دیكە تایبەتی خۆی هەبێ و جیاكاری بكات، ئەم جۆرە نەخشانە، لەگەڵ دیكۆری جلی كوردی دەگونجێ و تایبەتمەندیی خۆی دەردەخات و بەمەش هەر خانمێك بە نەخشێكی دیاری كراوەوە جلەكەی دەپۆشێ، لەم كراسەدا كە لە پەیجی جلی كوردی وەرگیراوە، مۆدەیەكی نایاب لە جلی كوردی دروست كراوە، كە لە رەنگی سوور و سەوزی كاڵیش رەنگی كراسی ژێرەوەیە و كە مۆدەیەكی شایستەی لێ دەركەوتووە.
Top