درێژتـــرین سمـــــێڵ ببیـــنە

درێژتـــرین سمـــــێڵ ببیـــنە
زۆرن ئەوانەی رق یان حەزیان لە سمێڵە، سمێڵیش دوو شێوەی هەیە، یەكێكیان درێژ و زل، ئەوەی دیكەش كورت یان هەر نییە، كە لە پێشوودا سمێڵ مۆدەیەكی باو بوو، زۆربەی پیاوان سمێڵیان هەبوو، كەچی لەو سەردەمە بە ئاستەم دەبینین كە گەنجێك یان پیاوێك سمێڵێكی گەورە و زلی هەبێ، تەنیا لەلای چەند هۆز و عەشیرەتێك نەبێ هەیانە، لەلایەن پیاوێكی هیندستانی كە ناوی (شۆهان)ە وادیارە ئەو پێچەوانەی نەبوونی سمێڵە و بۆیە ماوەی چەند ساڵێكە سمێڵی هێشتۆتەوە، ئەو پیاوە تەمەنی (58) ساڵە و درێژیی سمێڵی دەگاتە (430) سەنتیمەتر، واتە زیاتر لە (4) مەتر، جگە لەوەی ئەو پیاوە رۆژانە دەیشوات و خزمەتی دەكات، ئەوەی سەیرە لەگەڵ هەر شووشتنێكی (2) شامپۆ و (1) دەستە رۆنی گوێزی هیندی بەكاردەهێنێ.
Top