ژمارەیەكی زۆر لە پیاوان هەن لە جیهاندا كە زۆرترین رێژەی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە، وەك ئەو پیاوە سعوودیەی كە (19) جار هاوسەرگیری پێكهێناوە و تەنانەت پیاوێكی ئەفریقی توانیویەتی نزیكەی (89) جار ژیانی هاوسەری پێكبهێنێت، ئەوەش جگە لەوەی كە كەسانێكی دیكە هەن ژمارەیەكی بچووكیان لەم بوارەدا بەدەست هێناوە، بەڵام وادیارە ئافرەتێكی ئەمریكی دەیەوێت كێبڕكێ لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكات، ئەویش بە زۆرترین ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، كە ئەویش ناوی (لیندا وۆلف)ە و تەمەنی (68) ساڵە و لە ماوەیەی تەمەنەیدا توانیویەتی (23) جار ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنێت و ئێستاش لە دوا هاوسەرگیری ژمارە (24)یەتی، وەكو خۆی دەڵێت : تاكو ئێستا كەسێكم دەست نەكەوتووە كە بە دڵی خۆم بێ، بۆیە تاوەكو بتوانم هاوسەرگیری دەكەم ئەگەرچی ئایین و نەتەوە و یاسا رێگەی پێداوم.