تابلۆیەكی وێنەیی لە ئوتۆمبێل

تابلۆیەكی وێنەیی لە ئوتۆمبێل
خاوەن بەهرەكان دەتوانن بیرۆكەی سەیر و جوان ئامادە بكەن تاوەكو ببێتە كارێكی سەیر و تەنانەت گشت جیهانیش سەرسام بكات، لەلایەن هونەرمەندێكی بەریتانی بەناوی (دەیڤید والەر)ە، كاری ئەو پیاوە هونەرییە و حەز بە دروست كردنی تابلۆ و وێنەی سەیر دەكات، لە یەكێك لە دواترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە، دروست كردنی تابلۆیەكی رەنگاورەنگییە لە ئوتۆمبێل، كە نزیكەی (2600) ئوتۆمبێلی رەنگاورەنگی بەكارهێناوە تاوەكو بگات بەمەبەستی تابلۆیەكی ئەفسووناوی لە شێوەی پەلكە زێڕینە، دوای ئەوەی وێنەی ئوتۆمبێلەكانی گرت و بووە یەكێك لە جوانترین و سەیرترین وێنەی سرووشتی كە لە ئوتۆمبێل دروست كرابێ، هەروەها ئێستا زۆری ئوتۆمبێلەكانی ئەو وڵاتە رەنگاورەنگ دەكرێن بۆ ئەوەی لاسایی ئەم دیمەنە جوانە بكەنەوە.
Top