خانمانی بووك، پێویستیان بە ئامادەكارییەكی تەواو دەبێ لە رۆژی ئاهەنگ، كە ئەوەش بەشێكی گرنگی جوانكاری بۆ بووكەكانە، بەهۆی ئەوەی لەو رۆژەدا كە ئەو كچەی دەبێتە بووك، یەكێكە لە شازادەكان، بۆیە هەرچەندە لە بوارە جیاجیاكاندا گرنگی پێبدرێ، بەمەش بە ئەنجامی لوتكەی جوانكاری دەگات، خانمی بووك پێویستی بە چەند ئامادەكارییەكی سەرەكی و لاوەكی هەیە، ئەوانەی كە سەرەكیین بریتین لەوانە: كراسی بووك - تەسریحە – ماكیاژ –پێڵاو- ئێكسسواری سەرەكی وەك ئەڵماس و زێڕ و زیوو – هەروەها لە كۆتاییشدا دەستە گوڵی دەستی بووك، كە ئەوانە دەبن بە بەشێكی سەرەكی پێداویستیەكانی بووك، جگە لەوەش بەشەكانی دیكەی لاوەكی هەن وەك: تاجی سەر – خەنەی دەست، ئەوەی لێرەدا گرنگی پێدەدەین، گوڵی دەستی خانمانی بووكە، كە جگە لەوەی هێمای خۆشەویستی و وەفایە، هەروەها مۆدەیەكی جوان و پایە بەرزە لەگەڵ جوانی كراس و بەشەكانی دیكەی جلی بووك دەگونجێ، بۆیە لە رێگەی ئەو دەستەگوڵانەوە، بە جوانییەكی شایستە و جوان دەگەین و كە هەردەم لە دەستی بووك دەبێ، هەروەها خانمانی بووك دەست بە تاڵ نابن لە كاتی ئاهەنگدا.