شێوازی دوو رەنگە بۆ كراسی كوردی

شێوازی دوو رەنگە بۆ كراسی كوردی
زۆری مۆدەو جیاوازی ستایلەكان لە كراسی كوردیدا، جێگەیەكی بایەخ و گرنگی خۆی دەنوێنێ لەسەر شێوازە تازەكانی جلوبەرگی كوردی، بە جۆرێك ئەو جلانە بە شێوازێك ئامادەكاری بۆ دەكرێ، كە پێویستی بە تازەگەری لە مۆدەكە و هەروەها گۆڕانكاری لە رەنگی كراسەكانیشدا دەكرێ، بەمەش دەتوانین بگەین بە ئەنجامی دەستكەوتنی مۆدەیەكی تازەی ئەو جلە، كە شایستەی جوانییەكی رەها بێ، نیشاخان كچە دیزاینەری جلی كوردییە، لە درێژەی كارەكانی گرنگییەكی تایبەت بە جلی كوردی دەدات و تەنانەت لە شێوازە تازەكانیش بەرهەمی هەیە، كە بیرۆكەی جوان بۆ ئەو جلە جوانانە دادەنێ، لە یەكێك لە ستایلە سەرنجڕاكێشەكانی ئەو خانمە، جلێكی كوردی مۆدێرنە و لەسەر ستایلی تازە دروست كراوە، كە لە دوو رەنگی سەرەكی پێكهاتووە، یەكێكیان رەنگی سپی كە رەنگی كراسە، ئەوەی دیكەش پورتەقاڵی یان زەردی كاڵە، بەشی سەرەوەی كراسەكەی پێكهێناوە، ئەمەش وادەكات كە جلێكی نایابی لێدەربچێ و شێوازێكی جوانی لێوە ئامادە بێ، لەگەڵ ئێلەگێكی ناسك و رازاوە لە رەنگی سپی بۆ سەرەوەی كراسەكەیە، كە ئەم ئێلەگ و ستایلی كراسەكە، مۆدەیەكی گونجاو نیشان دەدەن و رێكخستنێكی تەواو دەردەخەن.
Top