لە پێشوودا، بەر لە دەركەوتنی ئەو پێشكەوتنە زۆرەی لە بواری داهێنان و كاری ناو ماڵ، كە لە كۆندا گرنگیەكی زۆر بەو لایانە دەدرا و ئەمەش بە بیرۆكەی جوان و سەیر سەریهەڵدەدا، لەناو كورددا بیرۆكەی زۆر جوان ئامادەكراوە، تەنانەت هەندێكیان جێگەی سەرسوڕمانییەو تاوەكو ئەمڕۆش بەكاردەهێنرێن، یەكێك لەو بیرۆكە جوانانە دروست كردنی جۆڵانێی دەستكردە، كە لە پارچە قوماشێك یان لبادێكی بەهێز، كە هەردوو سەری بە گوریس لە دار دەبەسترا، جۆلانێ زیاتر بۆ منداڵەكان دادەنرا، لەوكاتەی كە دایك یان كەسوكاری منداڵەكە خەریكی ئیش و كار دەبوون، بەمەش ئەو جۆلانەیە دەبووە هۆی خافلاندنی منداڵەكە كە زۆر جار وەك شوێنێك بۆ خەوتنی منداڵ بەكاردەهێنرا، جۆلانێ لەناو كوردەواریدا زیاتر لە دار دەبەسترا، كە شوێنێكی فێنك و خۆشە و لە ژێر سێبەری داران دادەنرا، هەروەها لەناو ژوورەكانیشدا دادەنرا، ئەویش بە گوریسێكی بەهێز لە سەقفی ماڵ دادەنرا و دەبووە جێگەیەكی خۆشی و جۆلانێ كردنی گەورە و بچووكەكان.