قوتابخانە و لافاو

قوتابخانە و لافاو
خوێندن و قوتابخانە، پایەكی بەرزی فێربوون و هێمایەكی گەورەیە لەلای مرۆڤ، دەبێ هەموو كەسێك رێز لەو دوو لایەنە بگرێ و هەر چۆنێك بێ بیپارێزن و لە دەستی نەدەن، لە یەكێك لە بەهێزترین حاڵەت و وێنەكاندا كە لە قوتابخانەیەكی وڵاتی ئەندەنوسیا، وێڕای ئەوەی مەترسی لافاو و زریانەكانیان لەسەرە لە تسۆنامی بەهێز، لەو كاتەی كە قوتابخانەیەك لە یەكێك لەسەر كەنارەكانی ئەو شارەدا هەیە، زوو زووە ئاوی دەریاكان دەچێتە ناوی و قوتابخانەكە پڕ دەكات لە ئاوی دەریا و باران، بەڵام وادیارە ئەو مامۆستا و قوتابیانە كۆڵ نادەن و بە ئاو و لافاویش وانەی خۆیان دەخوێنن.
Top