چەندین ئێكسسواری ناسەرەكی هەیە، كە هەر دیمەنێكی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئێكسسواری سەرەكی، چەندین ئێكسسواری ناسك هەیە، كە هۆكارێكە بۆ زیاتر جوانكاری و ئامادەكاری لەگەڵ هەر ئێكسسوارێكی رازاوە و جواندا، بەمەش دیمەنی رازاوەی ئێكسسوار وەدەردەكەوێ و لەگەڵ هەر هەنگاوێكی رازاوەدا جێگەی جوانی خۆی دەگرێ و شایستەی مۆدەیەكی جوان دەبێ. یەكێك لەو ئێكسسوارانە بازنگی دەستە، كە شێوەیەكی ناسك و رازاوەی هەیە، بازنگی دەست مەرج نییە تەنیا لە زێڕ بێ، بەڵكو دەتوانین لە كەرەستە و شتی دیكەشەوە بێ، وەك دانانی ئێكسسوار لە بازنگی قوماش و پەڕۆ و شتی دیكە، تەنانەت هەندێك لە ئێكسسوارەكانی دەست لە شێوەی دیكەن و بەمەش دیمەنێكی رازاوە دەبەخشن، بازنگی دەست لە شێوەی دیكە وەك قردێلە و جوانكاری لە مۆدەكانی ئێكسسوارەكان بۆ دەست لە چەندەها شێواز و رەنگە، هەر شێوازێكی تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەگەڵ جوانی جل یان بەشەكانی دیكەی جوانی رێكدەخرێت.