لە ساڵی 2013دا گرنگییەكی زۆر بە بواری جوانی دراوە و دەدرێت، چونكە ئەو ساڵە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا، گرنگییەكی تایبەت بە جوانكاری و ئامادەكاری بۆ مۆدەی تازە و شێوە و ستایلی نوێ هەڵدەبژێرن بۆ گشت بوارەكان، ئەمەش وادەكات كە خانمان لە بوارەكانی جوانكاریدا، سوود لە وانە و رێنمایی و ستایلە تازەكانی پسپۆرانی جوانكاری وەربگرن و لە رێگەی لاسایی كردنەوە یان زانیاریی بەسوود، ئەو لایەنە وەربگرن و مۆدەی تازەی لەسەر دروست بكەن، نموونەیەك لەم لایەنە، بواری تەسریحەی قژە، كە بوارێكی گرنگە لە كاروباری خانمان، كە دەبێ گرنگییەكی تەواو بە ئامادەكاری بۆ قژێكی جوان بكەن، بەمەش پێویستی بە نەخش وستایلە تاوەكو تەسریحەیەكی كراوە و جوان بەدەست بكەوێت بۆ قژی هەر خانمێك، بۆ قژی درێژ زیاتر تەسریحەی بەستراو یان هەڵگیراو بەكاردەهێنرێت، هەروەها بۆ تەسریحەی قژی كورت، مۆدەی كردنەوە یان بەستن لەلایەكی سەر، یاخود بە تەسریحەیەكی خاو دادەنرێت، ئەمانەش چەند نموونەیەكن لە تەسریحە تازەكانی ساڵی (2013) بۆ قژی خانمان.