پێشبڕكێی جلی هەنگ

پێشبڕكێی جلی هەنگ
جۆرەكانی پێشبڕكێ زۆرن و هەر یەكە بە رێگە و جۆرێك ئەنجام دەدرێت، شێوەی جۆراوجۆری ئەو پێشبڕكێیانە وادەكات كە چەندین كاری سەیر و سەمەرەی لێبكەوێتەوە، بەمەش دەتوانین لە هەنگاوێكی لەم جۆرەدا پێشبڕكێ سەیرەكان دیاری بكەین، وەك ئەو پێشبڕكێیەی لە وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت، كە بریتییە لە پێشبڕكێی پۆشینی هەنگ وەك جلێك لەسەر جەستەدا، لەو وڵاتە گرنگییەكی زۆر بە هەنگ دەدرێت و تەنانەت وەك هاوڕێ مامەڵە لەگەڵ هەنگدا دەكەن، بەمەش هەنگ كە دەبێتە هاوڕێی مرۆڤ، دەتوانێت بچێتە سەر جەستەی بەبێ ئەوەی پێوەی بدات، پێشبڕكێیەكە بۆ ماوەی (1)كاتژمێرە كە دەبێ هەنگەكان لەسەر جەستەی كەسێكدا بن تاوەكو نازناوی پێشبڕكێ بباتەوە.
Top