لە كاتی فیلم دروست كردن و دەرهێنان، هونەرێكی تازە دەركەوتووە، ئەویش هونەری ماكیاژە بۆ ئەكتەرەكان، كە بە جۆرێك كاریان لەسەر دەكرێ، كچێك دەكرێ بە ئافرەتێكی بە تەمەن، یان بە پێچەوانەوە، كەچی ماكیاژ رۆڵێكی گەورەی هەیە لە جوانیی خانمان، تەنانەت زۆربەی خانمان گرنگی بە ماكیاژ دەدەن كە ئەمەش شتێكی جوانە بۆ كچان ئەو كارە بكەن، لێرەدا دەبێ ئەوە بزانین كە ماكیاژ چەندە كاریگەریی هەیە و شێوەی رووخساری مرۆڤ دەگۆڕێ و لە شێوەیەكەوە بۆ شێوەیەكی دیكەی دەگۆڕێ، لە وێنەكاندا زیاتر و روونتر كاریگەرییەكە دەردەكەوێ.