لەگەڵ كراسی كوردیدا، زۆربەی كەرەستە و ئێكسسوارەكانیش جوان و رازاوە دەبن، بەهۆی جوانی ئەو كراسەوە، كە شایستەی ستایلێكی جیهانییە، كاتێك ئامادەكاری بۆ كراسێكی كوردی دەكرێت، لە پاشان هەوڵدەدرێ كە گرنگی بە كەرەستەی دیكە بدرێ، ئەمەش وەك ڕازاوەیی ئەو كراسە، كە نشونمایەكی رەهای هەیە لە نێو جلوبەرگ و ستایلی پۆشین لەناو جلوبەرگی كوردیدا، بەمەش كاری دواتر لە دوای ئامادەكاری، دانانی ئێكسسوار و بەشەكانی دیكەی جوانییە، وەك: پشتێن – ئێلەگ – كڵاو، لێرەدا گرنگترین بەشی ڕازاوە كە لەگەڵ جوانی كراسی كوردیدا هاوشێوە دەبێ، پشتێنە، رواڵەتی پشتێن لە چەندین شێوەدا خۆی نیشان دەدا، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە و گرنگی پێدەدرێت، پشتێنی زیووە بۆ ناوقەدی خانمان، پشتێن چەندین شێوەی هەیە، یەكێكیان لە ئێكسسواری زیوو دروست دەكرێ، وەك مۆدەیەكی رازاوە لەسەر كراسی كوردی جێگەی جوانی خۆی دەنوێنێ، گرنگی ئەو پشتێنەش لە رەنگەكەیەتی، كە رەنگێكی رەساسی لە خۆ دەگرێ و بەمەش لەگەڵ گشت جۆرە رەنگێكی جلی كوردی دەگونجێ.