یەكێك لە گرنگترین و سەركەوتووترین رێگە لە بواری جوانكاریدا، رێگەی هەڵبژاردن و گونجاندنی ئەو كەرەستەیە یە، بەمەش گەورەترین شێوازەكانی جوانكاری بەدەست دەهێنین، بە تایبەت لایەنی گونجاندن ئەوەش گەورەترین كاریگەری هەیە، لە رێگەی گونجاندنی كەرەستە و شێوازەكان، لەو كاتەی كەرەستەیەكی سادە بەرچاوت دەكەوێ و بە دڵت دەبێ، بەمەش بیرۆكەی زۆرت بۆدێ كە چۆن و لەگەڵ چی و بە چ شێوازێك كاری لەسەر بكەی و شێواز و ستایلێكی بۆ ئامادە بكەی، ئەمەش لە رێگەی ئامادەكردن و شێوازێكی رازاوە و جوان بەو كەرەستەیە، لەگەڵ چەند كەرەستەیەكی دیكەدا رێگەیەكی تایبەت دەگرن، بۆ نموونە: لە دوو رێگەدا دەتوانین گەورەترین جوانی بۆ پێڵاو یان رەنگ و ستایلی پێڵاو بەدی بكەین، كە ئەوەش بەشێكی گەورەی جوانی جەستەیە، لە رێگەی یەكەمدا دەتوانین لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ هاوشێوە بكرێن یان گونجاندنیان بۆ بكرێ، وەكو لە وێنەكەدا دەبینرێ، كە هەمان رەنگ و ستایلی جلەكە وەكو ئەوەی پێڵاوەكە وایە، لە رێگەی دووەمیش دەتوانین رەنگی بۆیەی لێو لەگەڵ رەنگ و ستایلی پێڵاو هاوشێوە بن، بەمەش یەكسانی جوانی بۆ جەستە دەردەخات و نشونمایەكی تایبەت و رازاوە دەبەخشێ و بەمەش رازاوەترین دیمەن دەبەخشن.