كراسی كراوە و درێژ!

كراسی كراوە و درێژ!
لە بواری جلوبەرگدا، شێواز و ستایل زیاتر پاپەند دەبن بە بواری داهێنان و جوانی لە شێوەی جلەكەدا، زیاتریش رەنگدانەوە و گەشاوەی جلەكە، بریتی دەبێ لە جوانی شێوازی جلەكە، بەمەش گرنگی شێواز و ستایلی جلوبەرگ بە چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ نەخش و دیكۆرەكەیەتی، لە روانگەی سەیركردندا جلەكە دەبێ گوزارشت لە مانایەكی جوانی بكات، هەروەها هێمایەك بێ بۆ مەبەستێك كە لەو هەنگاوەشدا گرنگی ستایلی جلوبەرگ بە تەواوی كاریگەری خۆی دەردەخات، خانمان لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ بۆ بۆنە و یادی تایبەت سەرسوڕمانی دەیانگرێت، بە تایبەت لە یادی كەسیی وەك ساڵڕۆژی لە دایك بوون، مارەبڕین، سازدانی ئاهەنگی خێزانی و تایبەت، دانیشتن لەگەڵ هاوڕێكاندا، هەر یەكە لەوانە پێویستی بە ئامادەكارییەكی تەواوە لەلایەنی جوانكاریدا، یەكێك لە جوانترین هەڵبژاردنەكان بۆ جلوبەرگ، كراسی كراوە و درێژە، كە شێوازێكی كاریگەرو گوزارشت لە جوانییەكی رەها دەكات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە ستایلێكی جوان لەگەڵ ئەو كراسە بەكاردەهێنن، وەك تەسریحەیەكی قژی جوان یان ماكیاژێكی كراوە.
Top