پابلۆ بیكاسۆ، ئەو گەورە وێنەكێشەی كە تاوەكو ئێستاش كارەكانی لە ژێر دیراسە كردن و شیكردنەوەن، لە كاتێكدا بیكاسۆ دەڵێ : دایكم پێیدەگوتم : كە ئەگەر ببمە سەرباز، دەبووم بە ژەنەراڵ، ئەگەر ببم بە پیاوی ئایین، دەبم بە پاپا، ئەگەر ببم بە وێنەكێش دەبم بە بیكاسۆ، هەروەها دەڵێ : جارێكیان منداڵ بووم و دایكم ماچی كردم، ئەوەندە ماچەكەم لەلام خۆش و جوان بوو، ویستم وێنەی دایك و كوڕێك بكەم كە ماچی كوڕەكەی دەكات، ئەوەبوو زۆر هەوڵمدا تا ئەو تابلۆیە لە ناخم بكەم بە وێنە.