ئه‌مڕۆ به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان كۆچی دوایی كرد
June 12, 2013
رەنگا و ڕەنگ
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه، كیمورا نیشته‌جێی ئاواییه‌كی نزیك شاری كیۆتۆی رۆژئاوای ژاپۆنه و به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی له مانگی رابردووه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا بووه و هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كیمورا له 1897 دا له دایكبووه و فه‌رمانبه‌ری پۆسته و كاری جووتیاری له ئاواییهكهیدا كردووه.
دوای مردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی هه‌ڵگری نازناوی به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان بوو له 115 ساڵی، ئه‌م پیره‌مێرده ژاپۆنییه له 17ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ر 2012 بووه خاوه‌نی نازناوی به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان.
ساڵی رابردوو جیرۆیمون كیمورا له جه‌ژنی 115 ساڵه‌ی له دایكبوونیدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه پارێزگاری له هزر و مێشكی خۆیدا كردووه و ئێستاش هه‌وڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ده‌دات.
