شێوەی ستایلی تازەی بۆیەكردنی نینۆك

شێوەی ستایلی تازەی بۆیەكردنی نینۆك
جوانكاری بۆ نینۆك، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە بواری داهێنان لە بوارەكانی جوانكاریدا، بە مەرجێك ئەو كارە بە مۆدەیەكی تازە و نوێكاری تێبپەڕێت و جێگە و شوێنی خۆی بگرێت، بەڵام مۆدەی نینۆك هەردەم لە پێشەوە دەبێت و جێگەی جوانی و بایەخی خۆی لە دەست نادات و مۆدەیەكی شایستە و كارامە دروست دەكات، بەڵام گرنگە چۆن و چ جۆرە رەنگێك لە نینۆكەكان بدرێت، چونكە شێوازی هەر یەكەیان جیاوازیی هەیە لەگەڵ شێوازەكانی دیكەدا، یەكێك لەو مۆدە تازانەی كە خواستێكی زۆری لەسەرە لەلایەن كچان و خانمان، ئەویش بۆیە كردنی نینۆك و هەروەها بۆیە كردنی تەنیا نینۆكی پەنجەیەك كە جیاوازیی هەبێت لەگەڵ رەنگی بۆیەی نینۆكەكانی دیكەدا، واتە، لە پێنج پەنجەی دەستدا، تەنیا پەنجەیەك هاوشێوە نەبێت و جیاوازیی هەبێت، ئەمەش لە دوو رێگەكەدا دەكرێت، یەكەمیان بە دانانی بۆیەیەكی جیاواز لە رەنگی بۆیەی پەنجەكانی دیكەدا، شێوەی دووەمیش بریتییە لە دانانی نەخشی دەستكرد بۆ سەر پەنجەیەك لە پەنجەكان و بەمەش جیاوازییەكە دروست دەكات.


Top