كەونە دەرگا لە چین!

كەونە دەرگا لە چین!
لە فیلمێكی كۆنی كوردیدا بەناوی (كەونە دەرگا)، باس لە لایەنێك دەكات ئەویش بەركەوتنی خانووی خەڵكە بەبەر پرۆژەی خزمەتگوزاری حكومی، كە هەندێكیان حەز ناكەن خانووەكانیان تێكبدرێت بۆ كارێكی لەم جۆرە، لەگەڵ ئەوەی قەرەبوو دەكرێنەوە لەلایەن حكومەتەوە، وادیارە لە چینیش ئەو لایەنە هەیە و دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی حكومەتی ئەو وڵاتە ئاگاداری كۆمەڵێك خانوو كرایەوە لەوەی خانووەكانیان بەبەر دروست كردنی جادە دەكەون، بەڵام خاوەنی خانووەكە كە پیاو و ئافرەتێكی بە تەمەن بوون، رێگەیان نەدا و رازی نەبوون لە تێكدانی خانووەكەیان، ئەوەی سەیرە ئێستا خانووەكە دەكەوێتە ناوەڕاستی شەقامێك و چونكە حكومەت نەیویست پرۆژەكە بەهۆی خانووێكەوە رەت بكەنەوە.
Top