چۆنییەتی خۆشكردنی بۆنی لەش

چۆنییەتی خۆشكردنی بۆنی لەش
بۆن خۆشی، یەكێكە لە بەشەكانی جوانی، كە لایەنێكی تایبەت دەگرێـتە خۆ، لەم چەند هەنگاوەدا دەتوانین هەردەم بۆن خۆش و سەرنجڕاكێش بین:
- زوو گۆڕینی جلوبەرگ و یان دووركەوتنەوە لە شوێنی ئارەقە كردن و بوونی بۆنی ناخۆش لە جەستەدا.
- شووشتنی قژ بە شێوەیەكی بەردەوام و ئەگەر بكرێت رۆژانە جارێك بێت، گەورەترین هەنگاوی جوانكارییە.
- بەكارهێنانی شامپۆ و سابوون بۆ قژ و جەستە، كە هەریەكە بە بۆنێكی تایبەت و خۆشەوە بێ.
- بەكارهێنانی بۆن و باراو، ئەركێكی داپۆشینی بۆنە ناخۆشەكان دەكات بۆ ماوەیەی كاتی.
- بەركاهێنانی رۆنی گوڵ و زەیتوون بۆ شووشتنی قژ و بەمەش زیاتر وادەكات كە بۆن خۆش بێ.
- كاتێك هەستت كرد قژت زۆر ئارەقە دەكات، دەتوانیت رۆنی قژی هێمن بەكاربهێنیت، كە كار دەكاتە سەر ئارەقە نەكردنی ناو پێستی سەر.
- خواردنی بەهارات و ئەو میوە و سەوزانەی كە بۆنیان هەیە، ئەمەش وا لە پێست دەكات كە بۆنیان خۆش بێ و چونكە پێست بۆن لە خواردنی ناو گەدە و كۆلۆن وەردەگرێت.
- پورتەقاڵ، بەشێكی گرنگە یان پەلكی پورتەقاڵ لە جەستە بدرێت كە وا لە پێست دەكات پارێزراو بێت.
- شیر خواردنەوە بەشێكی گرنگە لە بواری بۆنی خۆش بۆ جەستە و بۆ بۆنی دەم.
Top