جلی كوردی لە رەنگی سپی

جلی كوردی لە رەنگی سپی
جلی كوردی، لەگەڵ جۆراوجۆری رەنگ و ستایلەكانیدا رۆژ لە دوای رۆژ بەرهەمی تازەی لێدەردەكەوێت، كاریگەریی جلی كوردی بەپێی رەنگ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە دەبێتە رێگەیەك بۆ زیاتر رازاوە كردنی ئەو جلە، یەكێك لەو رەنگە جوان و سەرنجڕاكێشانەش رەنگی (سپی)یە، بەو پێیەی رەنگی سپی رەنگێكی جوان وكراوەیەو دیمەنێكی ناسك وجوانە، كاتێك جلێكی كوردی لە رەنگی سپی دەبێ، پێشان وامەزەندە دەكرا كە ئەگەر جلی كوردی لە رەنگی سپی بێ، وەك جلی بووك سەیر دەكرا، بەڵام ئەم تێڕوانینەش هەڵە بوو، چونكە چەند مۆدەیەكی تازەی ئەو جلە لە رەنگی سپی كراون و بە نەخشێكی ناسك ئامادەكاریی بۆ دانراوە، بۆیە لەگەڵ ئێلەگی سپی و بە مۆری و مەرجان و بە هەنگوچكێكی درێژ و ئەویش لە رەنگی سپی و ناسك كراسێكی كوردیی جوان لە رەنگی سپی دەردەچێت و دیمەنێكی بەرچاو و جوانیشی دەبێ لەسەر جەستەی خانمانی كورد.
Top