زۆرن ئەوانەی هاوشێوە و یان شێوەی كەسانی ناسراویان هەیە، لەوانە هونەرمەند و كەسایەتی و سەرۆكەكانی جیهان، كە لە كۆتاییشدا ئەو كەسە نەناسراوانە دەبن بە كەسانی ناسراو بەهۆی ئەو لێكچوونە، كوڕە گەنجێكی ئەندەنووسی بە ناوی (ئیلهام ئەنەس)ە و لە ناكاوێك وەك سەرۆكێك مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكایە، ئەو گەنجە تەمەنی (34) ساڵە و سەر و سیمای ئەو كەسە تەواو دەچێتەوە سەر سەرۆكی ئەمەریكا و تەنانەت زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن گرنگییەكی ئەوتۆی پێدەدەن و بۆتە كەسایەتییەكی گرنگ لە شاری جاكارتای پایتەختی ئەندەنووسیا.