كاریگەرترین وێنە

كاریگەرترین وێنە
وێنە جگە لەوەی مانای (1000) وشە دەدات، بەڵام هەندێك جار وێنەكان دەبنە هۆی هەژاندنی ویژدان و تەنانەت وا لە هەندێك مرۆڤ دەكات كە بەرگەی ئەو ئازارەی وێنە نەگرن و هەندێكیش هەیە خۆیان دەكوژن، وەك ئەو وێنەیەی كە جەرگبڕ و رۆح هەژێنە، وێنەی باڵندەی سیساركە و منداڵێكە، كە سیسارەكەكە چاوەڕێی مردنی منداڵەكە دەكات تاكو گۆشتەكەی بخوات، كە منداڵەكە لە برسان وشك بۆتەوە و ماوەتەوە، وێنەكەش خەڵاتی (پۆلیتزەر)ی جیهانی بەدەست هێنا، لە كاتێكدا وێنەگری ئەو وێنەیە كە ناوی (كیڤن كارتر) بوو، دوای وەدەست هێنانی خەڵاتی وێنەكە، بە ماوەی (3) مانگ لە بیركردنەوە و كاریگەربوونی بەو وێنەیە خۆی كوشت و بەرگەی نەگرت.
Top