كراسێك لە كاغەز

كراسێك لە كاغەز
دروست كردنی كەرەستەكان بەشێوەیەكی جیاواز لە شێوەی خۆیدا، سەیرترین و جوانترین و سەیرترین بەرهەمی لێ دەردەچێت، قوتابییەكی تەمەن (15)ساڵ كە ناوی (دیمی بارنیس)ە، دوای ئەوەی توانی بۆ ماوەی هەفتەیەك خەریكی دروست كردنی كراسێك بێت بەڵام تەنیا لە كاغەز دروستی بكات، كە نزیكەی (1500) كاغەزی بەكارهێنابوو بۆ دروست كردنی ئەو كراسە، دواتریش لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە و نزیكەی (40) هەزار لایكی لە رۆژێكدا بۆ كۆكرایەوە.
Top