ملوانكەی ناسك بۆ رازاندنەوەی مل

ملوانكەی ناسك بۆ رازاندنەوەی مل
شێوەی جوانیی ملوانكە لەو كاتەدا دەبێ كاتێك سەرتاپای مل دادەپۆشێت و بە زنجیرە جوانە و دەنكە خڵخاڵەكەی دەدرەوشێتەوە و دەبێـتە كەرەستەیەك كە سەرنجی گشت لایەك بۆ خۆی رابكێشێت و لە مۆدەیەكی قەشەنگدا جوانیی خۆی ببەخشێت، ملوانكە سەرنجڕاكێشترین بەشی جوانكارییە لە بواری ئێكسسوارەكاندا، چونكە شێوە و نمایشێكی تایبەت بە خۆی هەیە، لە كاتێكدا ئێكسسوارەكانی دیكە، ملوانكە شێوەیەكی بەربڵاو و گەورەی هەیە، ئەوەش وادەكات كە لە دوور و نزیكدا دەربكەوێ، سەبارەت بە ئێكسسوارەكانی دیكە، كە ئەوەندە بەرچاو ناكەون، بۆیە شێوەی ملوانكە هەردەم بەرچاو و سەرنجڕاكێشە، مۆدەكانی ئێستای ملوانكە، زیاتر لەو جۆرەیە كە بەشێكی ملوانكەكە بە سادەیی دەهێڵنەوە، واتە بەبێ نەخش دەبێ، تەنیا بەشێكی دەبێـتە نەخش، نەخشەكانیش زیاتر لە گوڵی بچووك دەبن، ئەمەش لەو شوێنەی كە بەیەكتر دەگەنەوە و نزیك دەبن، واتە بەشی كۆتایی ملوانكەكە، بۆیە شێوەیەكی ناسك و رازاوەبەخش دەبێ، كاتێك، ملوانكە بەم جۆرە مۆدەیە دەبێ.
Top