بۆیاغ ناكەیت ؟!

بۆیاغ ناكەیت ؟!
ئەگەر رێگەت بكەوێتە شاری نیویۆركی ئەمەریكی، لە شوێنێكی بچووكی نزیك شوێنی دراو گۆڕینەوە و بۆڕسەی نیویۆرك، شتێكی سەیرت بەرچاو دەكەوێت كە لە وڵاتی خۆماندا بە شێوەیەكی دیكە هەیە، وەكو دەزانین پێڵاو بۆیەكردن، یەكێكە لەو كار و پیشە كۆنەی لە دێر زەمانەوە لە كوردستان هەیە و تەنانەت هەیە نزیكەی (15) ساڵە ئەو كارە دەكات، بەڵام وادیارە لە ئەمەریكا كچانیش ئەو كارە دەكەن و بۆیاغی پێڵاو دەكەن بۆ پیاو و ژن، سەرەتا بۆ ئافرەتانیان دەكرد، دواتر بوو بە گشتی و ئێستاش هەر یەكە بیەوێ پێڵاوی بۆیە بكات، ئەوە لەلای ئەو كچە شۆخ و شەنگانە بۆیەی بۆ دەكەن تەنیا بە (7) دۆلار، سەرۆكی ئەو تیمە ناوی (كریستین)ی (23) ساڵە و دەڵێت: پارەیەكی چاكمان دەست دەكەوێت لەو كارە و بێگومان كارێكی خۆشە و خۆمان بە خزمەتكار دەزانین و لە كاتێكدا خەڵكانێكی زۆریش رێز لە كارەكەمان دەگرن و بەڵكو بەخشیشی زیاتریشمان پێدەدەن!
Top