زیاتر وا باوە كە ئێكسسوار بە تەنیا بپۆشرێت و بەمەش دیمەنی راستەقینەی خۆی دەخاتەڕوو، بەڵام لێرەدا دەتوانین شێوازی ئەو رواڵەتە بگۆڕین و بەرەو ستایلێكی دیكەی ببەین، وەك لە بەكارهێنانی ئێكسسوار بۆ قژ، كە لە پێشوودا تەنیا تۆقە هەبوو بۆ بەستنی قژ، بەڵام لەگەڵ مۆدەی تازەی ئێكسسوارە تازەكان، هەوڵدراوە بۆ داپۆشینی قژ بە ئێكسسوار، كە ئەوەش هەنگاوێكی تازەیە لە بواری جوانكاریدا، واتە بیرۆكەیەكی شایستە و تازەیە، وەك لە وێنەكەدا دەبینن چۆن توانراوە كە ئێكسسوارەكان لە جێگەی تۆقە بن، تەنانەت جێگەی قژیش بگرنەوە و ببن بە مۆدەیەكی جوان، ئەو جۆرە ئێكسسوارە، شێوەیەكی بەرچاوە، زیاتر لەگەڵ قژی كەزیكراو یان قژی خاو بەكاردەهێنرێت، واتە لەسەر قژەكە دەوەستێت و بە ئەندازەی شێوەی قژەكە دەبێت، ئەمەش دەبێ لەسەرەتا كە شێوەی قژەكە بزانرێت و دواتر تەسریحەی بۆ بكرێ یان دیمەنێكی هاوشێوەی ئێكسسوارەكەی بۆ دەربچێت، لەم لایەنەدا دیمەنێكی بەرچاوی جوانكاریمان بۆ دەردەكەوێت كاتێك ئێكسسوارەكان هاوشێوەی شێوازی قژەكان دەبن.