هەر جلوبەرگێك جوانییەكی خۆی هەیە، ئەم جلانەش شێواز و رێگەی خۆیان هەیە لە چۆنییەتی پۆشین و ئامادەكارییەوە، بۆیە لە رێگەی هەڵبژاردنی جلی تایبەت و كارامە، بۆ كات و ساتی خۆی، گەورەترین هەنگاوە لە بواری جوانكاریدا، كە هەر هەنگاوێك كاریگەریی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەو وەرزە گەرمە یان هاتنەوەی وەرزی هاوین و بەڕێ كردنی وەرزی بەهار، مۆدەی بلووز و بەدی دێتە كایەوە، كە زیاتر لە وەرزی هاوین دەپۆشرێن و لەگەڵ ئەوەی جلێكی سەرنجڕاكێشە، هەروەها دیمەنێكی جوانی هەیە، گرنگترین شت لە جوانیی بەدی و بلووز، كە زیاتر بەدی لەبەر دەكرێت لە وەرزی هاویندا، ئەوەیە كە لەگەڵ جەستەدا هاوشێوە و هاو قەبارە بن، چونكە هەر جیاوازییەك نێوانیان دەبێتە هۆی نەشیاوی مۆدەكە یان جلەكە، بۆ نموونە : ناكرێ خانمێك جەستە لاواز بەدیەكی گەورە لەبەر بكات، ئەمەش پێچەوانەی جوانكاری و تێكدانی شێوەی ئەو مۆدەیە دەبێ.