هەر دەستە جلێك هێمایەكی جوانی خۆی هەیە، یان گوزارشت لە بیرۆكەیەك دەكات، واتە ئەو مۆدەیە شێوازێكی بیرۆكەیەكی جوان دەبەخشێ بۆ ئەو كەسەی دەیپۆشی، ئەو شێوازە جلە، هێمایەكی هێمن و نەرم دەبەخشێ، كە ئەو كەسەی لەبەری دەكا، هەست دەكەی كەسێكی ئارامە، چونكە جوانی جلەكە بەو شێوەیەیە، لە كاتێكدا هەر مۆدەیەكی دیكە شێوەیەكی بە مانا دەبەخشن، دەستە جلەكە ئەم چەند بەشەی لە خۆگرتووە : كراسێكی تەنك و ناسك لە ژێرەوە دەپۆشرێ، لەسەرەوەش چاكێت یان بلووزێكی هاوینەی پێش كراوە، لەگەڵ جەنتایەكی پەمەیی كە بە جۆرێك لەگەڵ رەنگی كراسەكەدا رێكخراوە، پانتۆڵێكی قوماش لەهەمان شێوەی بلووزەكە یان چاكێتەكە، كە ئەویش مۆدەیەكی جوانی پیشان داوە كاتێك لەگەڵ جلەكەدا دەردەكەون، جگە لەوانەش قژێكی خاو ئەویش بە گوێرەی مۆدەی جلەكەدا بە خاوی داندراوە و ئەمەش جوانترین دیمەنی جوانی دەبەخشێ و دەبێتە دیمەنێكی بەرچاو، ملوانكەیەكی ناسك كە رەنگ و شێوەی لەگەڵ جلەكە جیاوازە، ئەوەش بۆ سەرنجڕاكێش بوون بەكار هێنراوە.