لەگەڵ ئەوەی مۆبایلی ئایفۆن، كە ئامێریكی مۆبایلە و لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكی دروست دەكرێت، ئەمڕۆ بۆتە یەكێك لە بەنرخترین و زۆرترین بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە ئامێرە لە گشت جیهاندا، تەنانەت زۆربەی خەڵك ئەمڕۆ بەم ئامێرەی گرتووە و لە كاتێكدا چەندین ئامێری دیكەی چاكتر و بە بایەختر هەن، بەڵام وادیارە لە وڵاتی بەریتانیا دەیانەوێت زیاتر بایەخ بەو ئامێرە بدەن، ئەویش بە دروست كردنی ئامێرێكی ئایفۆن لە ئەڵماس و زێڕ لەلایەن دیزاینەری بەریتانی (ستیوارات هیوز)ە، ئەوەی سەیرە كە نرخی ئایفۆنێكی ئاسایی بە (700) دۆلارە، كەچی ئەو ئامێرە نرخەكەی (17) ملیۆن دۆلارە !