كچێك هاوشێوەی كیم كارداشیان

كچێك هاوشێوەی كیم كارداشیان
زۆر كەس هەن لە جیهاندا هاوشێوەن و یان ئەو وتەیە هەیە كە دەڵێن : هەر كەسێك (40) هاوشێوەی خۆی هەیە، كە ئەمەش جێگەی گومانە لەوەی ئەو چەند كەسە هەبن، زۆر جار كاتێك كەسێكی ناودار كە هونەرمەندێكە یان ئەكتەرێكی ناسراوە، ئەمەش كە لەلای خەڵك ناسراوە و دیارە، بۆیە كاتێك كەسێك بەو كەسە ناودارانە دەچێت و گرنگی پێدەدرێت و دەبێتە كەسێكی ناسراو، ئەویش بەهۆی گرنگی پێدانی دەزگاكانی میدیا بەو كەسە، بەو دواییە هاوشێوەیەكی كچە نمایشكار و ئەكتەری ئەمەریكی (كیم كارداشیان) دەركەوتووە، ئەویش كچێكی وڵاتی جەزائیرە وناوی (نەبیلە)یە، وێڕای ئەوەی سیما و شێوەی دەچێتەوە سەر كارداشیان، كەچی لە رواڵەتیشدا لاسایی جلوبەرگەكانی ئەو خانمە دەكاتەوە و تاكو زیاتر شێوەیان بەیەكتر بچێت و بەم دواییەش نەبیلە نیازی سەردانی كردنی كیم كارداشیانی هەیە.
Top