بەردە نووسراوەكەی كێلەشین

بەردە نووسراوەكەی كێلەشین
رەوەند بەختیار
كێلەشین ناوچەیەكی سنوورییە دەكەوێتە شارۆچكەی سیدەكانی سەر بە قەزای چۆمان، لەم ناوچەیەدا بەردێكی نووسراوی مێژوویی لە ساڵی1988 بە ناوی ( نووسراوەكەی كێلەشین) دۆزراوەتەوە ئەو كێلە، مەترێك و یانزە سانتیمەتردرێژە و بەرزییەكەی 70 سانتیمەترە ئەستوورییەكەشی 33 سانتیمەترە. مێژووی ئەو كێلە بەردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی (مینوا 810-781 پ .ز) ی پاشای ئوورارتوو كە لەو كاتەدا بە خەتی (مسماری) و زمانی ( ئاشووریی و خالدی) لە لایەن كار بە دەستانی ئەو سەردەمە تۆماركراوە، ئەوەی شایەنی باسە ئەو نووسینە 42 دێرە.
ئێستا ئەو كێلە گوازراوەتەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتمانی ئورمییە
مینوا لە كێلەكە بەو شێوەیە باسی كارەكانی خۆی كردووە :
خالدینی ئووشما شینی مینواس ئیشپوونی خی
لووگال دان نووگال ئەلسوولینی لووگال كوور بیاینا ئەوی
ئەلووسی ئوورو تووشپەیی ئوورو مینواس شیئینی تمنیلی تیشپوونی

واتا: (خوای بەتوانای خالدی، مینواس كوڕی ئیشپوونی، پاشای بەتوانا، پاشای گەورە، پاشای سەرزەمینی بیاینا، دادپەروەری شاری توشپا، مینواس ئەنجامیدا ئەو كارە).
Top