دیاردەی كۆچ و كۆچبەران، چەندین حاڵەتی سەیر و جوانی لێدەكەوێتەوە، تەنانەت هەندێك لە فێڵی ئەو كۆچبەرانەی بۆ گواستنەوەی كەرەستە یان شتێك ئەنجامی دەدەن، وێڕای چاودێرییەكی گەورەی بازگەكانی پشكنین، یەكێك لەو حاڵەتانە بریتییە لە شاردنەوەی پیاوێك لەناو جانتایەكی گەشت كردنی ئافرەتێك، لە بازگەی نێوان مەكسیك و ئەمەریكا، ئافرەتێك بە ناوی (شاین) كە هاوسەرەكەی رەگەزنامەی ئەمەریكی نییە، بۆیە ویستویەتی بە فێڵی ناو جانتاوە بیپەڕێنێتەوە لە بازگەكە، دواتر لەلایەن سەگی پۆلیسی ئاشكرا كراوە كە مرۆڤێك لەناو جەنتایەكی گەشت كردن هەیە.