لە یەكێك لە سەیرترین باڵەخانەكانی جیهان، ئەو باڵەخانەیە كە لە وڵاتی ئەڵمانیا هەیە، شێوەی هەر وەك باڵەخانەیەكی ئاسایی وایە، بەڵام شتێكی تایبەتمەندیی هەیە كە جیاوازە لەگەڵ هەر باڵەخانەیەكی دیكە، شێوەی پێشەوەی ئەو باڵەخانەیە بە جۆرێكە كە بە چەندین كەرەستەی ئاسنی لە شێوەی میوزیكدا دانراوە، لەو كاتەی باران ببارێت، لەگەڵ هاتنە خوارەوەی ئاوی باران لەسەرەوەی باڵەخانەكە بەرەو خوارەوە، كە بەپێی دانانی كەرەستەكان و لەگەڵ باران، ئەو باڵەخانەیە دەست بە میوزیك ژەنین دەكات، وەك ئەوەی كۆمەڵە كەسێك میوزیك بژەنن و هەر كەسێك لە دووری (20) مەتر گوێ لە دەنگی میوزیكی باڵەخانەكە دەبێت.