بەردەقانی یان قۆچەقانی

بەردەقانی یان قۆچەقانی
لە ناو كورددا، چەندین چەك و كەرەستەی هاوێژان یان یاری كردن هەن، كە یەكێك لەو كارە دەستییانەی كە پێشتر زۆر بە سادەیی ئامادەدەكراو و بەكاردەهات بەردەقانی بوو،كە لە هەندێك ناوچە پێی دەڵێن قۆچەقانی، بەدەردەپانی یان پۆچە قانی جگە بۆ یاری كردن و نیشان شكاندن بۆ مەبەستی پاس كردن و دەركردنی باڵندە بەكاردێت لە زەوییە كشتوكاڵییەكان، بەردەقانی لە بەن یان خوریی رەنگاو رەنگ دروست دەكرێت هەردوو باڵەكانی بە شێوازی هۆندنەوەی خرۆكی دەكرێ و ناوەڕاستەكەشی هەر لە خۆی دەبێت بە ئەندازەی ناو لە پێك و باڵەكانی نابێت لە 50 سم كەمتر بێـت، سەرووی باڵەكانی بازنەیی دەبێ بۆ ئەوەی لە پەنجەی بچووك بخرێ تاوەكو بەردەكەی پێی داوێی لەكاتی بەردانی یەك لای بڕوات لە دەستت، ئەوەی شایەنی باسە بەردەقانی لە زۆر كۆنەوە بەكارهاتووە جگە لە كورد نەتەوەی دیكەیش بەكاریان هێناوە بۆ پاراستنی دەغڵ و دان لە چۆلەكەو ئەو باڵندانەی كە زەرەرمەندن یان بۆ پاس كردن و رەواندنەوەی گورك لە كاتی شوانكاریی كردنی مەڕو ماڵات، زۆر جاریش بۆ نیشان شكاندن یاری و كات بە سەربردن بەكار هاتووە.
Top