شێوازی تەسریحەی قژ، هەر یەكە بە مۆدەیەكی جوان و ئاراستەیەكی ئامادەكراو دەبێ، جوانی تەسریحەی قژ، دەبێ رەنگدانەوە بێ بۆ شێوەی قژ، چونكە هەندێك لە شێوازەكان دیوێكی جوانی دیكەیان هەیە، لە كاتێكدا لەگەڵ شێوازی خۆیان گونجاو نابن و تێكەڵی دروست دەكەن لەگەڵ مۆدەكانی دیكەدا، بێگومان هەڵبژاردنی شێوەی درێژ و كورتی قژی خانمان، كێشەیەك دروست دەكات، لەوەی چ جۆرە تەسریحەیەك بۆ هەر یەكە لەو دوو شێوازە گونجاو دەبێ، بەمەش دەتوانین سوود لە ئامادەكاری و هەنگاوەكانی دانانی تەسریحەكانی قژ بكەین، بە تایبەت كە ئەوجارە باس لە جوانی و شێوازی تەسریحەی قژی كورت دەكەین. هەندێك لە خانمان قژیان كورتە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خۆیان حەز بەو ستایلە دەكەن، یان هەر قژیان كورتە و درێژ نابێ، بۆیە دەتوانن چەندین تەسریحەی جیاوازی بۆ بكەن، بۆ سوود وەرگرتن لەو بوارەدا كە باسێكی گرنگە بۆ خانمان، دەتوانن لە شێوازە جوان و تەسریحەی خاو سوودمەند بن، چونكە قژی كورت، پێویستی بە تەسریحەیەكی خاوە تاوەكو زیاتر و جوانتر دەربكەوێ، لەوەش زیاتر دەبێ بە كرێم تەڕ بكرێ و ئەمەش سوودێكی دیكەی دەبێ لە وەستان و توند بوونی قژەكە، چونكە كاتێك قژی كورت وشك بێ، جیا دەبێتەوە لە یەكتر و بەمەش جوانی خۆی لە دەست دەدات.