لە زۆربەی كەرەستە و شتە بە نرخەكانی جیهان، چەندین شتی كۆن لە مێژوودا ماون تاوەكو ئێستا، كە ئەمڕۆش وەك هێمایەكی مێژوویی و گەشتیاری دادەنرێت، یەكێك لەو سەمەرانەی جیهان، دارە گەورە و بەتەمەنەكەی جیهانە، كە كۆنترین و گەورەترین دارە، ناوی ئەو دارە (شێرمان)ە و لە ویلایەتی كالیفۆرنیایە، تەمەنی ئەو دارە بۆ دوو ملیون ساڵ دەگەڕێتەوە و كە لەلایەن پسپۆرانی بواری جیۆلۆجی ئاشكرا كراوە، پانی ئەو دارە دەگاتە (22) مەتر و درێژییەكەشی (83) مەترە و تا ئێستاش داری لەم جۆرە لە جیهاندا نەدۆزراوەتەوە.