دانیشتن بە حەواوە

دانیشتن بە حەواوە
رەنگە ئەو ناونیشانە لەلاتان سەیر بێ، بەڵام ئەمە شتێكی راستییە، كە كەسانێك هەن بە دانیشتنەوە بەحەواوە دەوەستن، واتە بەبێ ئەوەی لەسەر زەوی بن، ئەمە یەكێكە لەو فێڵە تازانەی كە ئەو كەسانەی سواڵ دەكەن، یان بۆ مەبەستی كۆكردنەوەی پارە و شت، لە شوێنە گشتی و بازاڕەكاندا، لەسەر دارێكەوە دادەنیشن، لە وێنەكان وادیارە كە تەنیا بە دارێك خۆیان گرتووە و لەسەر زەویش نین، بەڵام فێڵەكە بەم جۆرەیە، كە ئەو دارە بەهێزە و ئاسنە، بەڵام لە شێوەی دار دروست كراوە، دواتریش ئاسنەكە بە نێو دەست چۆتەوە سەر ناوقەد و لەویش وەك گیرەیەك جەستە دەگرێ و توند دەبێ، واتە دەچێتە سەر جەستە، بۆیە ئەوەی ئەو كارە دەكات، جلێكی زۆر لەبەر دەكات.
Top