فیلمی كارتۆنی، جۆرێكە لە شێوازی ژیان،، ئێستا ژیانی مرۆڤیان كردۆتە سەر فیلمی كارتۆنی یان ئەنیمەشەن، كە ئەوە جۆرە شێوەیەكە، زیاتر منداڵان چێژی لێ وەردەگرن لە كاتی سەیركردنیدا، هەروەها وێنەی فوتۆگرافیش جۆرێكی دیكەی وێنە و فیلمە، یەكێك لە وێنەكێشەكانی وڵاتی سویسرا، هەڵدەستێت بە دروست كردنی سەیرترین جۆرە وێنەی خەڵك، ئەویش بە نەخشاندنی وێنەی كەسەكەیە لەسەر شێوەی فیلمە كارتۆنیەكان، واتە ئەگەر شێوەی تۆ بخرێتە ناو فیلمی كارتۆنی چۆن دەردەچێ و ئەمەش بەهرەیەكی جوان و سەیرە، ئەو وێنەگرەش ناوی (ئەلیس نایتۆ)یە، لە خۆیەوە ئەو بەهرەیەش فێربووە.