چەندین ئافرەتان و خانمان لە جیهاندا هەن، كە قژیان نابڕن و بە هیوای ئەوەی ببن بە خاوەن درێژترین قژ و ریكۆردێكی تازە بشكێنن لەو بوارەدا، بۆ دواجار درێژترین قژی ئافرەتێكی چینی بوو، كە نزیكەی (284) سەنتیمەتر بوو، واتە نزیكەی (3) مەترێك، بەڵام وادیارە (ئیلیا ئەدنا)ی (3) ساڵانە لە ئێستاوە بەشداریی ئەو پێشبڕكێیە دەكات، كە لەو تەمەنە بچووكەیدا قژێكی درێژ و جوانی هەیە، لە ئێستاوە دایكی بڕیاری داوە كە قژی نەبڕێت و تاوەكو ببێتە خاوەن درێژترین قژ لە جیهاندا.