كراسی كوردی رەنگ شین و بە كڵاو

كراسی كوردی رەنگ شین و بە كڵاو
هەردەم مۆدەكانی جلی كوردی، بەرەو دیزاینی تازە و داهێنانی جوان دەگۆڕدرێن، بە جۆرێك هەر مۆدەیەك شایستەی رەنگ و ستایلێكی جوانترە لەوی پێشوو، كە لە جوانی رەنگ و شێوە و ئامادەكاریدا جێگەی خۆی دەنوێنێ و دەبێتە كەرەستەیەكی قەشەنگ. لەگەڵ كراسی كوردیدا زۆربەی رەنگەكان رەنگدانەوەی خۆیان دەبێ، تەنانەت هەندێك لە رەنگەكان كە كزن یان بە رەنگی ون دەناسرێن، بەڵام لەگەڵ جلی كوردیدا شێوەیەكی دیكەی دەبێت، وەك رەنگەكانی: شین – قاوەیی - جەرگی، لە وەرزی ئەمساڵی بەهاردا زۆربەی كراسی كوردی بە دیمەنێكی دیكە دەركەوتن، جگە لەوەش مۆدەی دانانی كڵاوی سەریش، وەك ئێكسسوارێكی تایبەت كە لەگەڵی دەپۆشرا، كە ئەمەش وایدەكرد مۆدەیەكی رازاوەی لێدەرچێت. ئەو كراسەی كە لە دوو رەنگ پێكهاتووە، رەنــگی سەرەكــیی كراسەكە شینی كاڵە و یان ئەو رەنگەی بە ئاسمانی دەناسرێت، هـــەروەها لــەگەڵ تێـكـەڵكـردنی رەنگی رەش وەك رەنگی ئێلەگ یان رەنگی كڵاو، كە جوانییەكی قەشەنگ و ناسكی هەیە.
Top