هەر بەشێكی جەستەی خانمان، پێویستی بە گرنگی دان و ئامادەكاری تازەیە، ئەمەش لە مۆدە جۆراوجۆرەكاندا دەردەكەوێ و شێوەیەكی جوان و رازاوەش دروست دەكات، لە كاتێكدا هەر مۆدەیەك شێوەیەكی خۆی هەیە و دەبێ لەگەڵ كاریگەری و درەوشانەوەی بەشەكانی ئەو بەشە هەنگاوەكان بنێن، وەك گۆڕینی شێوەی رەنگ و هێڵكاریی لێوە، كە بەشێكی گرنگە لە جەستەداو جوانی خۆی هەیە، دەبێ لەگەڵ وەرز و یان ماوەیەكی تەرخانكراودا، ئەو بەشەی جوانی دیار بكەوێ و بە گوێرەی تایبەتمەندیی خۆی كاری لەسەر بكرێت. لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی بەهار، كە وەرزێكی گەش و رازاوەیە، پێویستی بە شێوازی تازە دەبێت لە مۆدە جوانەكاندا، لە كاتێكدا هەر یەكە لە مۆدەی جوانیی لێو، پابەندە بە كات و شوێنی ئەو كەسەی لێی دەژی، بۆ نموونە: دەكرێ بۆ كاتی دەرچوونی دەرەوە، رەنگێكی تۆخ و جوان دابنرێت لەسەر لێو، واتە لە دوورەوەش دیار بكەوێت، چونكە لە دەرەوە هەندێك رەنگ، ئەو شێوەیەی خۆیان دەرناخەن كە لە شوێنێكی داخراودا دەردەكەوێت، هەروەها بۆ شوێنە داخراوەكانیش مۆدەی لێو لە هەر رەنگێك بێت، ئاسایی دەبێت، بۆ ئەو رەنگە سادە و ناسكەی وەك : رەنگی پەمەیی – قاوەیی- سووری كاڵ.