سەیرترین نمایشی جەستە

سەیرترین نمایشی جەستە
ئەوانەی كاری نمایشی جەستە دەكەن، بە سەیرترین شێوە و جۆراجۆر دیمەنەكان وانیشان دەدەن، كە هەندێكیان دوورن لە راستی و یان لە رێگەی فێڵكاریی چاو و فێڵی دیكەدا دادەنرێ، وەك ئەو دیمەنە ترسناكانەی لە فیلم و نمایشە ترسناكەكان ئامادە دەكرێن. ئەمەش وەك رێگەیەك ئامادەكاری نمایشی لەم جۆرە، لە وڵاتی چین، سەیرترین وراستەقینەترین نمایشی ئازاردانی جەستە ئەنجامدرا. تیایدا باس لەوە دەكات كە جەستەی مرۆڤ دەتوانێ بەرگەی (42) پلەی ئازاردان بگرێ و بەبێ ئەوەی شتێكی بەسەر بێت، ئەو نمایشە جێگەی سەرسوڕمانی گشت ئامادەبووان و تەنانەت میدیاكارانیش بوو، بۆیە لە رێگەی ئاژانسەكانەوە چەندین وێنەی ئەو نمایشە بڵاوكرایەوە و ئەمەش یەكێكە لە دیمەنەكانی ئەو نمایشە لە شاری شەنگهای چینی ئەنجام درا بۆ ئازاردانی جەستەی مرۆڤ.
Top