زۆربەمان ناتوانین لەسەر دیوارێكی ئاسایی بڕۆین، تەنانەت هەندێك جار لەسەر شۆست و شەقامەكانیش بەردەبینەوە، ئەگەر سەیرێكی دیمەنی ئەو پێشبڕكێخوازانە بكەین، چ دیمەنێكی سەیرە و تەزووش بە لەشمان دادێت، كە مانای ترس و ناخۆشی و سەرنجڕاكێشان دەدات، لە نێوان زنجیرە چیاكانی وڵاتی بەڕازیل، پێشبڕكێخوازانی بواری سەركەوتن و هەڵگەڕان بە چیاكاندا، رێگە و یارییەكی سەیریان دۆزیوەتەوە و كە ئەویش رۆیشتنە لەسەر گوریس لە نێوان چیادا، ئەوەی سەیرە بەرزایی ئەو چیایە دەگاتە نزیكەی (900) مەتر، ئەگەر هەر كەوتنێكی لێ رووبدات، ئەو كەسە گیانی دەردەچێت، ئەوەش چەند دیمەنێكی ئەو یارییە و حەزە شێتانەیە!