ئەڵقەی بە نەخش و نیگار بۆ پەنجەی خانمان

ئەڵقەی بە نەخش و نیگار بۆ پەنجەی خانمان
ئەڵقەی پەنجە ئێكسسوارێكی گرنگە لە جوانی و ناسكی و شێوە بچووكەكەی، هەروەها مانا پڕ گەورە و بەهایە جوانەكەی، كە هێمای گەیاندنی نێوان دوو كەسە، بەمەش مۆدەیەكی جوان و شایستە دروست دەكات، جوانیی ئەڵقە لە نەخش و دیمەنی سەر نەخشی ئەڵقەكەدایە، چونكە زیاتر دەردەكەوێت و شوێنێكی بەرچاوی هەیە، جۆری ئەڵقەكان زۆرن و هەر یەكە بە شێوە و دیمەنێكی جوانی خۆی هەیە،، نەك بە جۆری كانزاكەی، ئەمەش لە رێگەی ئەو نەخشەیە كە لەبەشی سەرەوەی ئەڵقەكە هەیە، زیاتریش لە شێوەی نەخشی ئەستێرە یان شەپۆلی دەریا، یان گوڵ و مانگ نەخشی بۆ دەكرێت، هەروەها جوانیی ئەڵقەی ئەڵماس لەگەڵ ئەڵقەكانی دیكەدا لەو لایەنەدا دەردەكەوێت، چونكە ئەڵقەی ئەڵماس جوانییەكی جیاوازی هەیە، دەكرێ لە جیاتی كەرەستەی دیكە وەك زێڕ تەنیا ئەڵقەیەكی ئەڵماس جێگرەوەی گشت پارچەكانی دیكە بێ، ئەمەش دەكەوێتە سەر خواستی ئەو خانمەی كە ئەڵقەكە هەڵدەبژێرێت، زیاتریش لە كوردستان گرنگیی بە ئەڵقەی زێڕ دەدرێت و بەشەكانی دیكە فەرامۆش كراوە وەك ئەڵقەی ئەڵماس و زیو.
Top